کوردستانی

بەهۆی روخانی دیوارێکەوەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی روخانی دیوارێکەوەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا دیوارێک بەسەریدا روخا و گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گەڕەکی عەقاری بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی کارکردندا دیوارەکە روخاوە بەسەر کرێکارەکەدا، لەئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکەین بۆ پزیشکی دادی سلێمانی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan