کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات.

ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە "سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan