کوردستانی
لە بەنزینخانەیەك ئاگركەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەنزینخانەی كەیوان لە قەزای كەلار ئاگر كەوتووەتەوە و بنكەی بەرگریی شارستانی قەزاكەش دەڵێت "جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
بنكەی بەرگریی شارستانی قەزای كەلار بڵاویكردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2022 ئاگاداركراینەوە كە بەنزینخانەی كەیوان لە گەڕەكی بەردەسوور ئاگری گرتووە".
راشیگەیاندووە "راستەوخۆ تیمەكانمان چوونەتە شوێنی ئاگركەوتنەوەكە، بەڵام پێش گەشتنی تیمەكان لەلایەن هاوڵاتییانەوە توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت و جگە لە زیانی مادیش هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".
ك. م

بیروڕا