کوردستانی

كاتی دەستپێكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتی دەستپێكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

دوای بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان و پڕكردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەئێستادا دەستەی گشتی وەبەرهێنان دەڵێت "هەنگاوەكان بۆ دەستپێكردنی ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بەردەوامن و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت".

موخلیس سەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی كاگێڕی و یاسایی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان بە مەودا میدیای راگەیاند "كارەكان بۆ دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان بەردەوامییان هەیە و چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت".

باسی لەوەشكرد "لەئێستادا لە چەند شوێنێك زەوی پێویست بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون دیاریكراون و لە چەند شوێنێكی دیكەش بەردەوام كار دەكرێت بۆ دیاریكردنی زەوییەكان و رێكخستنیان".  

ک. م 
Qaiwan
Qaiwan