کوردستانی

شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات
مەودا میدیا-

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاوكرانەوە و چاوەڕواندەكرێت لە بەیانییەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بكات و لە 22ی ئەم مانگەش شەپۆلێكی بەهێزی دیكە دەستپێبكات.

پەیجی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان پێشبینی خۆی لەبارەی كەش و هەواوە بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە "بەپێی دوایین گۆڕانكارییەكان رۆژی یەك شەممە و دووشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە لە چەند ناوچەیەكی كوردستان و بە تایبەت لە پارێزگای هەولێر، دهۆك و ئیدارەی راپەڕین ئەگەری زیاترە".

پێشبینی ئەوەشیكردووە "لە 22ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی بارانبارین لە سنووری سلێمانی و كەركوك و بەشێكی ئیدارەی گەرمیان دەستپێبكات".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan