کوردستانی

دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ دەكرێت
مەودا میدیا-

وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی كۆبوونەوە و باس لە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران و خوێندكاران كراو بڕیاردرا لە رۆژی یەكشەمە 16ی 10ی 2022 دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی ئەو زانكۆیانە بكرێت كە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەكراوە.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی وەزارەت لە شاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە د. ماكوان جەمیل مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و فەرمانبەران و خوێندكاران بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەكاتی خۆیدا شایستە داراییەكانیان خەرجبكرێت.

ھەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لە رۆژی یەكشەممەوە رێكەوتی 16-10-2022 پاڵپشتی دارایی خوێندكاران بۆ ئەو زانكۆیانە خەرج بكرێت كە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەكراوە.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan