کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە پەرۆشەوە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەڕوانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە یەكخستنەوە و چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەش هەڵوێستی یەكێتی رووندەكاتەوەو رایگەیاند "بەپەرۆشەوە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە دەڕوانین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەنەراڵ ماتیۆ مەكفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریاو لە كۆبوونەوەیەكدا كە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی حەفتا و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی، رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی بەردەوامی نێوان ھێزەكانی ھەرێم و ھاوپەیمانان و عێراق كرایەوە لەپێناو روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایش لەناوچەكە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە جەنەراڵ ماتیۆ كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوون لە ئەركە نوێكەی و سەبارەت بە یەكخستنەوە و چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەش هەڵوێستی حزبەكەی روونكردەوە و وتی "بەپەرۆشەوە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە دەڕوانین، بەشێوەیەك كە پارێزەری هەرێم و بەرژەوەندییە باڵاكان بێت، بۆ ئەمەش پێویستە یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێت".
داواشیكرد "هێزەكانی هاوپەیمانان لە پێشخستنی توانا سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن و هاوكارییەكانیان فراوانتر بكەن".
ک.م

بیروڕا