کوردستانی
بەهۆی رەشەباوە گرفت لە چەند فیدەرێكی كارەبا دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رەشەباوە لەسەر چەند فیدەرێكی كارەبا شۆرت دروستبووەو بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای راپەڕین دەڵێت "بە هەوڵی كارمەندان توانراوە سەرجەم گرفتەكان چارەسەر بكرێت و كارەبا بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتییان".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای راپەڕین رایگەیاندووە "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15-10-2022 رەشەبایەكی بەهێز دەڤەری راپەڕینی گرتووەتەوەو بەوهۆیەوە شۆرت لەسەر چەند فیدەرێكی كارەبا دروستبووە".
باسی لەوەشكردووە "لە هۆبەی چاككردنەوەی سەنگەسەر شۆرت لەسەر هەرسێ فیدەری 16، 14 و یەك دورستبووە، لە هۆبەی چاككردنەوەی ژاراوە چەمپەرێك لەناو بازاڕ سوتاوە، لە هۆبەی چاككردنەوەی رانیە1 چەمپەرێك لەسەر هێڵی 11kv، هەروەها لە هۆبەی چاككردنەوەی رانیەی 2 شۆرتێك لەسەر فیدەری 47 دروستبووەو لە هۆبەی چاككردنەوەی چوارقوڕنە شۆرت لەسەر هەرسێ فیدەری (6 ی بەردەوام، 3و 14) هەبووە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای راپەڕین راشیگەیاندووە "لەپێناو هاوڵاتییان و گێڕانەوەی كارەبا بەزووترین كات كارمەندان لە تەواوی هۆبەكان بەهەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانییان سەرجەم شۆرتەكان بدۆزنەوە و بەزووترین كات كارەبا بگێڕنەوە بۆ هاوڵاتییان".
ك. م

بیروڕا