کوردستانی
لەبارەی چارەنووسی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تایبەت بە پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "بەردەوام نەیاری ئەوەبووین ماوەی یاسایی پەرلەمان درێژبكرێتەوەو كارمان بۆ ئەوەشكردووە ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بە مەبەست خەمساردی كراوە و دۆخەكە گەیشتن بەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ بكرێتەوە، بۆ ئەوەش لە رۆژانی داهاتوو ئەنجومەنی گشتی بڕیار لەبارەی چارەنووسی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری دەدات لە پەرلەمانی كوردستان".
ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری لە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئاسایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە "پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان پرسێكی گرنگە و لە دەسەڵاتی كۆبوونەوەی گشتییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پرسێكی چارەنوسسازە و دەبێت لە كۆبوونەوەی گشتی بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت كە لە رۆژانی ئایندەدا ئەنجامدەدرێت".
كۆمەڵی دادگەری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق و راسپاردنی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، هیواخوازە هەنگاوەكان ببێتە مایەی كۆتاییهاتنی كێشەكان و سەقامگیریی و بوژاندنەوەی دۆخی ئابووریی هاوڵاتییان و بتوانرێت چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت".
ك. م

بیروڕا