کوردستانی

لەبارەی خەرجکردنی پارەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی خەرجکردنی پارەی توێژێکەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 یەک بەشی ماوە بێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران زۆر بە باشی هات لە بەغداوە.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 یەک بەشی ماوە خەرجبکرێت، بڕیارە بەم نزیکانە لە بەغداوە بێت، چونکە هێشتا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی بازرگانی عیراق، هەر کە چەکمان بۆ هات ئێمەش دابەشی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران زۆر بە باشی هات لە بەغداوە، بە بەش بەش پارەکە خەرجکراو، هەروەها هەموو پارەکە بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە".

چەند رۆژێک پێش ئێستا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەڵینی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی دا بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan