کوردستانی
بڕیاری نوێ دەدرێت بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێک نییە کە کارەبای ئەو ماڵانە ببڕدرێت کە قەرزی کارەبا نادەنەوە، ئاماژەی بەوەکرد لە داهاتوودا ھەندێ ڕێوشوێن دەگرینە بەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتی کارەبا لە داهاتوودا ھەندێک رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی کارەبا، ئەویش دانانی میکانیزمێکی تایبەت بە خۆمانە و جارێ ئاشکرای ناکەین".
ئاماژەی بەوەکرد "ھێشتا بڕیاری ئەوەش نەدراوە لەسەر ناچارکردنی ھاوڵاتییان بۆ گێڕانەوەی قەرزی کرێی کارەبا و بڕینی کارەبای ماڵەکانیان ئەگەر قەرزی کارەبا نەدەنەوە".
س.ر

بیروڕا