کوردستانی

بەهۆی تۆپبارانەكانی توركیا ژنێك برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تۆپبارانەكانی توركیا ژنێك برینداربوو
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

بەهۆی تۆپبارانی ناوچەیەكی سیدەكان ژنێك برینداربووەو بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان دەڵێت "ئێستا  دۆخەكە ئاسایی بووەتەوەو هیچ زیانێكی مادیش لەو سنورە دروست نەبووە".

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ یەك شەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2022 توركیا تۆپبارانی رۆبی رواڵی كرد لە سنوری سیدەكان و یەكێكیان لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان كەوتە خوارەوە".

باسی لەوەشكرد "بەهۆی بەهۆی تۆپبارانەكەوە ژنێكی خەڵكی سیدەكات برینداربووەو جگە لەوەش هیچ زیانێكی مادی نەبووە و لە ئێستاشدا دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan