کوردستانی

كاركردن لە رێگەی دووسایدی دوكان - چوارقوڕنە دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاركردن لە رێگەی دووسایدی دوكان - چوارقوڕنە دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئاشكرایدەكات "لە ئایندەیەكی نزیكدا كاركردن لە رێگەی دووسایدی دوكان - چوارقوڕنە دەستپێدەكاتەوەو هەوڵیش هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لە رێگەی دوسایدی كۆیە-ھەولێر".

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ئەمڕۆ یەك شەممە 16ی تشرینی یەكەمی 2022 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێگای دووسایدی كۆیە  - ھەولێر ایگەیاند "ئەوە رێگەیەكی ستراتیژییە و ھاوكات بەشێكیشە لە دووسایدی ھەولێر - سلێمانی، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2011وە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو دەبو تا ساڵی 2014 تەواو بكرێت، بەڵام تا ئێستا تەواو نەكراوەو لەئێستاشدا بەھۆی بارودۆخی داراییەوە حكومەت ناتوانێت بودجەی پڕۆژەكە دابین بكات كە 360 ملیار دینارە، بەڵام وەك وەزارەت لە گفتوگۆداین لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك بۆ دەستپێكردنەوەی كاركردن لەپڕۆژەكە بەشێوەی قەرزی درێژخایەن".

جەختیكردەوە "لەئایندەیەكی نزیكدا كاركردن لە رێگەی دووسایدی دوكان - چوارقوڕنە دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش دوای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی ھەبووە و راپۆرتی وەزارەتیش لەوبارەیەوە چووەتە ئەنجومەنی وەزیران و ئەوانیش پەسەندیان كردووە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan