کوردستانی

كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندێكی قەزای ماوەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندێكی قەزای ماوەت
مەودا میدیا-

كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندێك لە قەزای ماوەت و بەرِێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیش ئاشكرایدەكات "تێچووەكەی زیاتر لە 139 ملیار دینارەو لەماوەی 90 رۆژدا كارەكانی تەواو دەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە "لەچوارچێوەی پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی لەسەدا 8ی كارەبا، كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی دارەبەن لە سنوری قەزای ماوەت".

راشیگەیاندووە "پرۆژەكە بریتییە لە گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندی دارەبەن لە قةزاي ماوەت/ وێستگەی ماوەت فیدەری 4 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی".

باسی لەوەشكردووە "كۆی بودجەی پرۆژەكە بریتییە لە 139 ملیۆن و 403 هەزارو 750 دینار و پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (روانین) جێبەجێ دەكرێت، بڕیاریشە لەماوەی 90 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت".


ك. م 

Qaiwan
Qaiwan