کوردستانی
ئاگادارییەک كارەبای سلێمانییەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەرگرتنی پارەی كارەبا لە بەردەم ماڵانەوە دەستیپێكردو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیش داوا لە هاوڵاتییان دەكات "هاوكاریان بن، چونكە تەنها پارەی كارەبای بەكارهاتوو وەردەگیرێت و وەرگرتنەوەی قەرزەكان لەئێستادا رادەگیرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یەكشەممە 16-10-2022 لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان (عداد) راستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێكردوەو تەنیا بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو وەردەگیرێت بۆ ئەو ماوەیەی كە لە پسوڵەكەدا دیاریكراوە و بڕی قەرزیش كە لەلای هاوبەشانی كارەبا ماوەتەوەو نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئێستادا رادەگیرێت، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە ".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی داواشیكردووە لە هاوڵاتییان "هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیەبن كە بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت و بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت ".
ك. م

بیروڕا