کوردستانی
لەبارەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم لەبارەی خەرجكردنی كرێی خوێندنی كەس و كاری شەهیدان رونكردنەوە دەدات و ئەوەش دەڵێت "ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕان و كچانی شەهیدان لە ئێستادا لەسەر ئەركی حكومەتی درێژە بەخوێندن دەدەن و بۆ ئەمساڵیش بەپێی چەند رێككارێك خەرجكردنی پارە بۆ خوێندنی كوڕان و كچانی شەهیدان بەردەوامی دەبێت".
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندووە "خەرجكردنی كرێی خوێندن بۆ كوڕ و كچی سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدكراوان بۆ ئەمساڵیش بەردەوامی دەبێت و بۆ خەرجكردنی پارەكەش چەند مەرجێك دیاریكراون لەوانەش دەبێت قوتابی كوڕ یان كچی شەهید بێت و مەرجەكانی خوێندن لەو زانكۆ یا پەیمانگەیە بیگرێتەوەو دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنوری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ دەكرێت و پارەكەی دەكەوێتە سەرحكومەت".
راشیگەیاندووە "ساڵانی رابردووش وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەردەوام بووە لەسەر خەرجكردنی كرێی خوێندن و ژمارەیەكی زۆری كوڕان و كچانی شەھیدان ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەسەر ئەركی حكومەت درێژە بە خوێندن دەدەن و بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەكی دیكە دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو".
ك. م

بیروڕا