کوردستانی
دابەشكردنی ئاوی ماڵان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە لەبارەی وەستاندنی دابەشكردنی ئاوی ماڵان ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوە لە زێی بچوك و تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەكەش ناتوانرێت ئاوی پاكی ماڵان دابەشبكرێت".
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی ئاوی كۆیە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ كاتژمێر 3:00ی دوای نیوەڕۆ رۆژی یەكشەممە 16-10-2022 بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە زێی بچوك پڕۆژەی ئاوی (بۆگد ـ كۆیە) وەستێنراوە و بۆ ئەوەش ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری كۆیە دەكەینەوە كەوا ئەو گەڕەك و ماڵانەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان لەسەر ئەو پرۆژەیەیە و تاوەكو ئێستا ئاویان وەرنەگرتوە دابەشكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە وەستاوە".
لەبارەی دەستپێكردنەوەی دابەشكردنی ئاویش وتویەتی "ئێمەش چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەكە دەكەین بۆ كارپێكردنەوەی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد - كۆیە)و هەركاتێك ئاستی ئاوی وەرگر بەرز ببێتەوە دەست بە پاككردنەوەی ئاوی نێردراو بۆ حەوزی سەرەكی دەكەین و دابەشكردنەوەی ئاوی ماڵان ئاسایی دەبێتەوە".
ك. م

بیروڕا