کوردستانی
سێ ئەندامی خێزانێك چارەنووسیان نادیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژانی رابردوودا سێ ئەندامی خێزانێك بە ناوەكانی "رامین فاتحی، رادا فاتحی و وریا فاتحی" لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراون و لەو كاتەوە هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووسیان دیار نییە".
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان "رامین فاتحی، لە باخێكدا لە نزیك شاری سەقز دەستبەسەركراوە، وریا فاتحی لە ماڵی باوكی و، رادا فاتحی لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەركراوە".
باس لەوەشكراوە "كاتێك خانەوادەكەیان بەدواداچوون بۆ چارەنووسیان دەكەن، لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە پێیان رادەگەینن كە ئەو سێ بەندكراوە مافی بینینی پارێزەریشیان نییەو بۆ ئەوەش هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو تۆمەتەی بۆیان دروستكراوەو ئەو شوێنەی لێی زیندانی كراون تا ئێستا ئاشكرا نەبووە".
ك. م

بیروڕا