کوردستانی
دیاردەی خۆرگیران روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
25ی ئەم مانگە دیاردەی خۆرگیران روودەدات و سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستانیش دەڵێت "دیاردەكە سێ كاتژمێر زیاتر دەخایەنێت و لەسەدا 51ی خۆر دەگیرێت و لە هەرێمی كوردستانیش ئەگەر هەور نەبێت هەستی پێدەكرێت".
ئەژی چەتۆ، سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان بۆ مەودا میدیا وتی "رۆژی سێ شەممە 25 ئەم مانگە دیاردەی خۆر گیران روودەدات و لە دوای كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات و زیاتر لە سێ كاتژمێر بەردەوامی دەبێت".
باسی لەوەشكرد "بە نزیكەی لەسەدا 51ی خۆر دەگیرێت و تا بەرەو باكور بڕۆیت دیاردەكە زیاتر دەبێت و لە باشوریش كەمتر هەستی پێدەكرێت".
راشیگەیاند "ئەگەر ئاسمان هەور نەبێت بەشێوەیەكی كەم لە هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكرێت چونكە لەوكاتەدا نیوەڕۆیەو تیشكی خۆر بەهێزە".
ك. م

بیروڕا