راپۆرت
حزبی سۆسیالست نۆ ساڵە كۆنگرەی نەبەستووە و هێشتاش کاکە حەمە بێ ركابەرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی سەركردایەتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبەكە كراوە و وتەبێژی ئەو حزبەش دەڵێت بە دڵنیایەوە ئەمساڵ كۆنگرە دەبەستین.
فەرهاد تۆفیق، ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كورستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە دەستی بەكارەكانی كردووە و خەریكی دانانی پەیڕەو پرۆگرامی كۆنگرەیە و دوای تەواوكردنی ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكەن بۆ ئەوەی قسەو گفتوگۆی لەسەر بكرێت".
حزبی سۆسالست دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1976 دامەزراوە و تائێستا شەش كۆنگرەی كردووە و محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری ئەو حزبە دەكات، كۆتا كۆنگرەشی لە ساڵی 2011 ئەنجامداوە و ماوەی 9 ساڵە هیچ كۆنگرەیەكی نەكردووە و تەنیا یەك پلینیۆمی بەستووە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی سۆسیالست هەروەها وتی "ماوەیەكی زۆر بەسەر نەبەستنی كۆنگرەی حزبەكەمان رۆشتووە، بەڵام لە ساڵی 2014 پلینیۆممان بەستو لەو پلینیۆمەدا بڕیاردرا كۆنگرەی حزبەكە دوابكەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیار درایە سەركردایەتی حزب بۆ دواخستن".
باسی لەوەشكرد "حزبەكەمان دەیەوێت كۆنگرەی حەوتەمی خۆی ببەستێت بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكاری باشكراوە و لیژنەكە دەستی بە كارەكان كردووە و بەشێك لە كارەكانی تەواوكردووەو خەریكی دانانی پەیڕەوێكی نوێن، دواتر رۆژی دیاریكردنی كۆنگرە لە دەستی سەركردایەتیدایە".
بەپێی زانیارییەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەو حزبانەی ئاگاداركردوەتەوە كە ماوەی بەستنی كۆنگرەیان دواكەوتوە و داوای كردووە ئەمساڵ كۆنگرە ببەستن لە ناویشیاندا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەیە.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێویستە حزبەكانی عیراق لە چوارچێوەی یاسا و بڕیارەكاندا لەماوەی یاسایی خۆیان لە بەستنی كۆنگرە دوانەخەن بە پێچەوانەوە توشی سزا دەبنەوە لە لایەن كۆمسیۆنەكەوە.
لای خۆیەوە بەختیار كەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو كۆنگرەی حەوتەم بكەین، بەڵام دواخراو ئەمساڵ دەچینە ناو كۆنگرەوە بەشێوەیەك كە ئامادەكاری بۆ كراوە و كۆنگرەی حەوتەم دەبەستین، بەڵام دیاری نەكراوە لە كوێ و چ رۆژێك دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە هەموو رێكارە یاساییەكانی تەواوكردوەتەوە و پرۆژەی پەیڕەوی ناوخۆ هەمواركراوەتەوە و خراوەتە بەردەم بەرپرسانی مەڵبەندەكان و چاوەڕێی كۆبوونەوەی داهاتوو سەركردایەتی دەكەین".