کوردستانی

پێشبینی بارینی باران دەکرێت لەم کاتانەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینی بارینی باران دەکرێت لەم کاتانەدا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی شارەكانی كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە  هەور دەبێت ئەگەری  نمە بارانی کەمی پچڕپچر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم هەیە، پلەكانی گەرماS لەنێوان 23 بۆ 38 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم, پلەكانی گەرماش لەنێوان 31 بۆ 37 پلە دەبێت.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan