کوردستانی

قوتابخانەیەک لە سلێمانی ئاگری گرت و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوتابخانەیەک لە سلێمانی ئاگری گرت و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەڕەتی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگری گرت و سێ کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەڕەتی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگری گرت، لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا وەریگرتووە، ئاگرەکە لە کۆگای قوتابخانەکە روویداوە، باس لەوەدەکرێت لەبری نەوت بەنزین دراوە بەو قوتابخانەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan