کوردستانی

کچێکی تەمەن 14 ساڵان کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی تەمەن 14 ساڵان کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان کچێکی تەمەن 14 ساڵان کوژرا، بەپێی وتەی چەند شایەتحاڵێک بێت ئەو کچە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

 ئەیوب حسێن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاگادارکراینەوە بە رووداوێکی کوشتن کە کچێکی 14 ساڵانە لە قەزای کفری".

ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان لە نووسینگەی کفری چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کچەکە کوژراوە کە ناوی (ئـ، ب، ش)، لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانیانی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە".

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە بێت، دایک و باوکی ئەو کچە جیابوونەتەوە و کچەکە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە، دوای کوشتنی هەڵهاتووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan