کوردستانی
دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دووبارە لە بەغدا کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2022 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی عیراق و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کرا، دوابەدوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ھەڵبژاردنی د.لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری عیراق کە یەکێکە لە تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی یەکێتی.
سەرۆک بافڵ وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی یەکێتی لەم وێستگە گرنگەدا، جەختی لە جێبەجێکردنی خواست و مافە دەستووری و یاساییەکانی تری گەلەکەمان و یەکێتی کردەوە لە حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی دەوڵەتمەداری راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی. کۆبوونەوەکە جەختیشی کردەوە کە پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار، کارا و بەھێزبێت و پارێزگاری لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بکات.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا تایبەت بوو بە پێویستی پتەوکردنی ئامادەیی سیاسی و رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا وەک سەنگەری پێشەوەی خەباتی دیموکراتی و نیشتمانیی گەلەکەمان، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست پەسندکرا.
شایانی باسە لە دوای ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلالەوە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
س،ر

بیروڕا