کوردستانی

پەروەردەیەك سەرجەم خوێندگەكانی سنورەكەی ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەیەك سەرجەم خوێندگەكانی سنورەكەی ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی داوا لە خوێندنگەكان دەكات ئەو سوتەمەنییەی وەریانگرتووە بەكاری نەهێنن تا ئەوكاتەی ئاگاداریان دەكەنەوە.

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆئاوای سلێمانی لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم خوێندنگەكانی كردووە ئاگاداریكردوونەتەوە لەوەی "ئەو بڕە سوتەمەنییەی وەریان گرتووە بەكاری نەهێنن تا خۆیان ئاگاداریان دەكەنەوە".

رۆژی دووشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2022 قوتابخانەی بەردەكەڕی بنەڕەتی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگری گرت و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا ئاگرەكە بەهۆی ئەوە بووە لە بری نەوت بەنزین دراوەتە ئەو خوێندنگەیە.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan