کوردستانی
میكانیزمی دابەشكردنی نەوت بڕیاری لەسەر درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میكانیزمی دابەشكردنی نەوتی سپی بڕیاری لەسەر دراو ئەمڕۆ دوو شەممە 17 تشرینی یەكەمی 2022 لە كۆبوونەوەیەی وەزیری سامانە سروشتییەكان و بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان داواكرا لە 20ی ئەم مانگەوە نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتی كراو دابەشبكرێت.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت لە كۆبوونەویەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان داوایكرد "پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە دەستپێبكەن و بۆ هەر خێزانێك 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەشبكرێت".
راشیگەیاند "دوای تەواوبوونی دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەكان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكرێت".
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا "لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆكان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان بكرێتەوە".
ك. م

بیروڕا