کوردستانی
بەهۆی تەقینەوەی مووشەكێك سێ منداڵ بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
لە گەڕەكی یایچی لە پارێزگای كەركوك بەهۆی دەستكاریكردنی مووشەكێكی كۆنی سەردەمی سوپای رژێمی بەعسی رووخاو لە ناو خاشاك منداڵێك گیانی لەدەستداو دوو منداڵی دیكەش برینداربوون.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "گەڕەكی یایچی لە سەردەمی رژێمی پێشوو شوێنێكی سەربازی بووەو بەوهۆیەوە هەندێك پاشماوەی ساروخ و تەقەمەنی لەژێر خاك و لەناو خاشاك ماونەتەوەو ئێوارەی ئەمڕۆش سێ منداڵ بەهۆی دەستكاریكردنی یەكێك لەو مووشەكانە پێیاندا تەقیوەتەوە".
راشیگەیاند "بەهۆی تەقینەوەی ئەو مووشەكە منداڵێك گیانی لەدەستداوەو دوو منداڵی دیكەش برینداربوون و برینی ئەو دوو منداڵە سوكە".
ك. م

بیروڕا