کوردستانی

ئامارێكی مەترسیداری توشبووانی شێرپەنجە بڵاودەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێكی مەترسیداری توشبووانی شێرپەنجە بڵاودەكرێتەوە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێك مەترسییەك لە بارەی زیادبوونی ئامارەكانی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە ئاشكرادەكات و داوادەكات "سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی گوێیان لێبگرن".

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "ئامارەكانی شێرپەنجە بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادیكردووە، تەنیا رۆژی 16ی تشرینی یەكەمی 2022 لە نەخۆشخانەی هیوا 40 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە". 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە "ئامارەكانی رۆژی 16-10-2022ی نەخۆشخانەی هیوا بەمجۆرە بووە، 40 حاڵەتی نوێی تۆماركراوەو كۆدی بۆ كراوە، هەزارو 29 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە و سێ هەزارو 500 پشكنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە".

باسی لەوەشكردووە "هەر هەمان رۆژ 143 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتوەو 205 نەخۆش پشكنینی تیشكی و ئیكۆ و سۆناریان بۆ كراوەو 85 نەخۆشیش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بووەو 257 نەخۆش لە قاوشە جۆراوجۆرەكانی نەخۆشخانە داخڵ كراون".

بۆ رێگری لە تەشەنەكردنی نەخۆشی شێرپەنجە عەلی حەمە ساڵح داوادەكات "سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی گوێیان لێبگرن".

ک. م
Qaiwan
Qaiwan