کوردستانی

لەبارەی دابەشكردنی بەنزین لە بری نەوت روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دابەشكردنی بەنزین لە بری نەوت روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

لەبارەی دابەشكردنی بەنزین لە بری نەوت بۆ خوێندنگەیەك، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو داوادەكات "پێش بڵاوكردنەوەی هەر هەواڵێك لە راستی و دروستی دڵنیایی وەربگرن".

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "ئەمڕۆ لەچەند سایت و پێگەیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە بەڕێوەبەرایەتیمان لەبری نەوتی سپی بەنزینی ناردووە بۆ خوێندنگەیەك و لەئەنجامدا ئاگر كەوتۆتەوە و چەند مامۆستایەكی بەرێز برینداربوون و زەرەرو زیانی مادیش هەبووە".

راشیگەیاندووە "ئێمە رایدەگەیەنین دابەش كردنی نەوتی خوێندنگەكان دورونزیك پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییەو لێی بەرپرسیارنین بەڵكو ئەوكارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە دەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی داواشیكردووە "پێش بڵاوكردنەوەی هەرهەواڵێك لەڕاستی و دروستی هەواڵەكە دڵنیاببنەوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan