کوردستانی
نرخی ئەو نەوتەی دابەشدەكرێت دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانەسروشتییەكان لە روونكردنەوەیەكدا نرخی ئەو نەوتە سپییە ئاشكرا دەكات كە لە 20ی ئەم مانگەوە دابەشدەكرێت و دەڵێت "ئەو نرخە لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی كراوەو هاووڵاتی 35% دەدات".
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "هەر وەكو بەڵێن درابوو لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بەدابەشكرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێ دەدرێت".
راشیگەیاندووە "ئەم نرخە بەڕێژەی لە 65% لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتیكراوەو هاوڵاتی لە 35%ی دەدات".
باسی لەوەشكردووە "هەر كاتێك حكومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێریت، بەو نرخە دەدرێتە هاوڵاتیان كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دیاری دەكرێت".
ك. م

بیروڕا