کوردستانی
گۆڕانکاری خێرا لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ چوارشەممە 19ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی شارەكانی كوردستان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە پارێزگاى دهۆک نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 24 بۆ 38 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت, لەناوچە شا خاوییەکان نیمچە هەوردەبێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 33 بۆ 38 پلە دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندووە "رۆژی پێنجشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاسمانى هەرێم بە گشتى بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت".

ئاماژەی بەوەکرد "رۆژى هەینى 19ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینیەکان ئەگەرى بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە، بارانبارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لە چاو ناوچەکانى سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕى دەبێت لە هەندێک کاتدا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، خێراى با زیاد ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات بە تایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم ، لەکاتى نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورە تریشقە هەیە، ئەو ناجێگیریەى کە دروست دەبێت تا رۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت".
س.ر
بیروڕا