کوردستانی
لەبارەی گۆڕینی بەرنامەی پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەرنامەی پێدانی ئاو لەئێستادا هەروەک خۆیەتی و رۆژ نارۆژێک دەدرێت بە هاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد لە وەرزی سەرمادا هەر بەمشێوەیە دەبێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرنامەی پێدانی ئاو لەئێستادا هەروەک خۆیەتی و رۆژ نارۆژێک دەدرێت بە هاوڵاتییان، بەمشێوەیە کێشەی ئاو نییە و کەمترین پەیوەندییمان بۆ دێت لەلایەن هاوڵاتییانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێدەچێت بۆ وەرزی زستانیش هەمان بەرنامە هەبێت بۆ پێدانی ئاو کە رۆژ نارۆژێکە، چونکە ئەگەر لە وەرزای سەرمادا هەموو رۆژ ئاوبدرێت بە هاوڵاتییان لەوەدەچیت بە هەدەرچوونی ئاو رووبدات".
لەبارەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر وتی "پرۆژەکە دراوەتە کۆمپانیان جێبەجێکار و بەم نزیکانە دەست بە کارەکان دەکرێت و نۆژەندەکرێتەوە".
س،ر

بیروڕا