کوردستانی
هاوڵاتییانی ئێرانی ناوێرن بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران بڵاوبووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی هاتووچۆ لە رێگەی مەرزە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران ، بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش دەڵێت "جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییە".
شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوبەری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییە، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنها ئەو هاوڵاتییانی ئێرانی بۆیان هەیە بڕۆنەوە و عیراقیش بۆی هەیە بگەڕێتەوە، هەروەها ئەو کەسانە دێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 14 رۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکییەوە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان".
شاخەوان ئەبوبەکر سەبارت بەوەی رێژەی رۆشتنەوەی هاوڵاتییانی ئێرانی زیاترە یان گەڕانەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان وتی "لە راستیدا هاتووچۆی گەشتییارانی هەردوولا کەمبووەتەوە، چونکە ئەو کەسانەی خەڵکی ئێرانن و لێرە خاوەنی ئیشن ناوێرن بڕۆنەوە لەبەر ئەوەی کەرۆشتنەوە ناهێڵن بگەڕێنەوە".
وتیشی "هاوڵاتییانی خۆشمان ئەوانی لە وڵاتی ئێران بوون بەشێکی زۆریان گەڕاونەتەوە و تەنها بەشێکی کەمیان لەوێ ماون".