کوردستانی

حكومەتی هەرێم فەرمانی لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 تاوانبار دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم فەرمانی لێخۆشبوون بۆ هەزار و 659 تاوانبار دەردەكات
مەودا میدیا-  

حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی لێخۆش بوون بۆ یەك هەزارو 659 تاوانبار دەردەكات و باس لەوەشدەكرێت "لێخۆش بوونەكە تەنها ئەو كەسانە دەگرێـتەوە كە كارمەندی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆبوون و هەڵاتوون لەكارەكانیان".

ماڵپەڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە "پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی لە رێكەوتی 27ی تشرینی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ یەك هەزار و 659 كارمەندی حوكمدراوی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەركەكانیان جێهێشتووە دەردەكات".

باس لەوەشكراوە "ئەم لێبووردنە تایبەتە و تەنها ئەو حوكمدراوانە دەگرێتەوە كە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەكی تەبەعی و تەكمیلی و ئاسەوارێكی سزایی تر ناگرێتەوە ".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن