کوردستانی
كارەبای نیشتمانی گەیەندرایە گوندێكی سنوری ناحیە بیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی بەو گوندانەی كە كارەبای نیشتمانییان نییە بەردەوامە و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە دەڵێت "كارەبای نیشتمانیی گەیەندراوەتە گوندی جاوری سنوری ناحیەی بیارە".
حەمید بارام هەورامی بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە رایگەیاندووە "لە دوای هەوڵ و بەدواداچونمان و لەسەر داواكاری هاوڵاتییان كارەبای نیشتمانی گەیەندرایە گوندی جاوری هاوسنوری ئێران".
راشیگەیاندووە "پارەی پرۆژەكە زیاتر لە 89 ملیۆن دیناری بۆ خەرج كراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆی دابینكراوە و هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای هەڵەبجەش سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پرۆژەكەی كردووە".
ك م

بیروڕا