کوردستانی

ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی هاوبەش لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی هاوبەش لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجامدرا
مەودا میدیا 

هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG،  فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لیوای 711ی هێزەكانی حەفتای هێزی پێشمەرگە و  هێزەكانی هاوپەیمانان ، ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی و زەمینی بەرفراوانیان لە چیای ئاشداخ و ناوچەی سەنگاو ئەنجام دا .

باس لەوەشكراوە "ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكە لە سەعات 5:00 بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2ی 1ی 2023 بەڕێوەچووەو تەواوی سنوری سەنگاوی گرتووەتەوە و تا سەعات 2:00ی پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژی خەیاند و كیوماڵی هەموو ئەو سنورانە كرا بە مەبەستی دڵنیایی و بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە" .

بەپێی زانیارییەكان ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆن و كێوماڵە تەنها مەبەست لێی دڵنیابوون و بەدواداچوونی ورد ئەمنی و سەربازی بووە و لەئەنجامی پشكنین و گەڕانی بەرفراوانی هێزە هاوبەشەكان دڵنیابوونەوە لە ئارامی و ئاسایشی سەنگاو دڵنیایش درایە خەڵكی سەنگاو كەسنورەكەیان كۆنتڕۆڵە و پارێزراوە .

ك م 
Qaiwan
Qaiwan