کوردستانی
كەشناسی هەرێم كاتی باران و بەفر بارینی راگەیاند.. پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە "لە رۆژی چوار شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین و بەفرباین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بەڕیژەی جیاواز باران دەبارێت و بەڵام مەترسی دروستبوونی لافاو نییە".
بەشی پێشبینيی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە "كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور روو لە بەشەكانی باشووری عیراق دەكات و كاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژ دەبیتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكەمان لە رۆژی چوارشەممە و بارانبارین سەرەتا لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێم دەست پێدەكات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەڵەبجە و پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی لە كاتەكانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان درێژدەبێتەوە".
باسی لەوەشكردووە "سەرەتا بارانبارین بەئاستی جیاجیا دەبارێت و هەندێ كات لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام بەو رێژەیە نابێت كە كاریگەری لافاوی هەبێت و لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفردەبارێت" .
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راشیگەیاندووە "رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن و رۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت لەسەر ناوچەكەمان".
ك م

بیروڕا