کوردستانی
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ لەبارەی بەشداریكردنی لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی وێنەی عوسمان كانی كوردەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان بڵاوكرایەوە بەوەی دوای بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنەكەیەوە بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستانی كردووە و دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بایكۆتی شكاندووە و بەشداری دانیشتنەكانی داهاتووش دەكات، ئەو پەرلەمانتارە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و باس لە شكاندانی بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات دەڵێت "ئەخلاقیەن پێم جوان نەبوو كە ئامادەنەبم".
عوسمان كانی كوردەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان كە لە ئێستادا فراكسیۆنەكەیان بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتیی دەڵێت "لە كۆبونەوەیەكی (میوانداریی) لە ژمارەیەك نوێنەرانی زیندانی سیاسیی لە لیژنەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی ئامادەبووم، دەمەوێت ئەوە بە هەموولایەك بڵێم وادەی ئەو كۆبونەوەیە زۆر لە مێژە و بەر لە بڕیاری بایكۆتی پەرلەمان دیاریكرابوو، بەندەش رێكخەری كۆبونەوەی میواندارییەكە بووم بۆیە ئەخلاقیەن پێم جوان نەبوو كە ئامادەنەبم لە پێشوازیكردنی ئەو بەڕێزانە".
باسی لەوەشكردووە "ئەگەرنا بەتەواوی پابەندم بڕیاری فراكسیۆنەكەم و ئەو 12 پەرلەمانتارەی كە پێكەوە بایكۆتی پەرلەمانمان كردووە و ئامادەبونیشم لەو كۆبونەوەیە تەنها پابەندیم بووە بەو بەڵێنەی كە بە زیندانیانی سیاسییم دابوو".
عوسمان كانی كوردەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە "جەخت لە پابەندیم بە بڕیاری فراكسیۆنەكەم و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكەمەوە".
ك م

بیروڕا