کوردستانی
گەشتوگوزاری هەولێر: لە پشووەكانی سەری ساڵ زیاتر لە 61 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاندووە بە هاتنی زیاتر لە 61 هەزار گەشتیار لە پشووەكانی سەری ساڵ هەولێر ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشت و گوزاری هەولێر رایگەیاندووە "بە گوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان و لە ماوەی ساڵی 2022دا زیاتر لە دوو ملیۆن و 752 هەزار گەشتیاری ناوخۆ، پارێزگەكانی عیراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە و هەروەها تەنها لەپشووەكانی سەری ساڵدا 61 هەزارو 658 گەشتیار بەمەبەستی بەشداریكردن لەچالاكییەكانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای هەولێریان كردبوو".
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی گەشتوگوزاری هەولێر پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم تیمەكانی ئاسایش، پۆلیس، تیمە خزمەتگوزارییەكان و كارمەندانی گەشتوگوزاری هەولێر دەكات كە لەوماوەیەدا لە ئەركدا بوون و هیواشی خواستووە لەداهاتوودا پێشوازی لەژمارەیەكی زۆرتری گەشتیاران بكرێت.
ك م

بیروڕا