کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی ئەو كچەی لە هوانە هێرشكرایە سەری

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی ئەو كچەی لە هوانە هێرشكرایە سەری
مەودا میدیا-

لەسەر دۆسیەی هێرشكردنە سەر كچێك لە ناوچەی پیشەسازی هوانە سێ كەسی دیكە دەستگیركراون و بەوەش ژمارەی دەستگیركراوان گەیشتووەتە 19 كەس و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت "كچەكە چووەتە دادگا و وتەی لێ وەرگیراوە و پەشیمانی دەربڕیوە لەوكارەی كردوویەتی و كەس و كارەكەشی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی كچەكەیان".

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "ئەو كچە رۆژی هەینی رابردوو لە هوانە لەلایەن كۆمەڵێك گەنج هێرشكرایە سەری چووەتە دادگاو لای حاكم وتەی وەرگیراوە و لە ئێستادا دۆخی باشە و پشكنینی پزیشكی بۆ كراوەو ئەزێت بەدەستی گەیشتووە".

باسی لەوەشكرد "لەسەر دۆسیەی هێرشكردنە سەر كچەكە سێ كەسی دیكە دەستگیركراون و لە ئێستادا كۆی دەستگیركراوەكان گەیشتووەتە 19 كەس و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە "ئەو كچە زۆر پەشیمان بووە لەوەی كە چووەتە ئەو شوێنە و ماتۆڕسواری كردووە و گرتەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك بڵاوكردووەتەوە و بەڵێنی داوە پەڕەیەكی نوێ لە ژیانی هەڵبداتەوە و لەو جۆرە كارانە دووربكەوێتەوە و بۆ ئەوەش كەسوكاری كچەكە هاتوونەتە لای دادوەر و هیچ لارییەكیان لە گەڕاندنەوەی كچەكەیان نەبووە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan