کوردستانی

كەشناسیی هەرێمی؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 كەشناسیی هەرێمی؛ ئەمڕۆ  ئاسمان ساماڵ دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانونی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 4ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان, لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە وە ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر وباران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاویەکانی سنوریەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم. 
هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 
سلێمانی : 13
دهۆک : 17
کەرکوک : 17
هەڵەبجە : 14
زاخۆ : 17
سۆران : 11
گەرمیان : 18



ژ.م
Qaiwan
Qaiwan