کوردستانی
شوێنى نمایشى ماتۆڕسكیله‌كان له‌هوانه داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى شوێنی نمایشی ماتۆڕسکیلەکانی لەهوانە داخست، ئه‌و شوێنه‌ى جێگه‌ى نمایشى ماتۆڕسكیل بوو، دواجار کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەو شوێنە کەوتەوە و پەلاماری کچێک لەو ناوچەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە درا.
سەرکەوت ئەحمەد وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانیش رایگەیاند: لەدوای ئەوەی روداوێک لە ناوچەی هوانە ئەو شوێنەی ماتۆڕسوارەکانی لێ کۆ ئەبووەوە پۆلیسی سلێمانی بڕیاری بەداخستنی ئەو شوێنە دا، سەرکەوت ئەحمەد راشیگەیاند، هه‌موو ئه‌و كچانه‌ى چوبونه ئه‌و ناوچه‌یه بانگمان كردون قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسیلەوەش کرد، ئه‌گه‌رچى دوێنێ وابڵاوكرایه‌وه گوایه ئەو كچەی لەهوانە هێرشیكراوەتە سەر، ونبوە و بێسه‌روشوێنه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه ڕاست نییه و شوێنی كچه‌كه دیارە و هه‌ر دوێنێش چۆتە لای دادوەرو سكاڵای تۆماركردوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، ئه‌و كچه ته‌مه‌نى 16 ساڵه و خه‌ڵكى سلێمانیه و پێشتر به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه له گه‌ڵ باوكى نه‌ده‌ژیا و له ماڵى باپیرى بووە، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن ئێمه‌وه كچه‌كه ڕاده‌ستى باوكى كراوه‌ته‌وه، پێشتریش بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌كه‌ى خۆى بشارێته‌وه وتویه‌تى خانه‌قینیم یان وتویه‌تى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌م.
کچەکە لەدوای هێرشکردنە سەری ئازار بە جەستەی گەیشتووە و لەدوای رووداوەکەش 19 کەسمان دەستگیر کردووە.
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسى هوانه‌ش له‌سلێمانى، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگەیاند، شوێنەکە لە ئێستاد داخراوە.
ژ.م
ژ.م
بیروڕا


