کوردستانی
وەزارەتێک هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى راپەڕین کۆمەڵیک هەلى کار دەڕەخسێنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، هەڵگرانى بڕوانامەی دبلۆم (دەرچووی پەیمانگا) لە هەر یەکێک لە بوارەکانی (کۆمپیوتەر، ژمێریاری، کارەبا، کارگێڕی) ئاگادار دەکرێنەوە لە سنوورى قەزاى رانیە کە بەڕیوەبەرایەتى گشتى کارەباى ڕاپەڕین، پێویستى به ژمارەیەک ژمێرکار (عداد)ى کارەبا هەیە بۆ فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە، لە رەگەزی (نێر) بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە.
ئاماژە بەوەش درا، بەو مەرج و رێنماییانەى لە فۆرمەکەدا روونکراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی ههیه، ئەو فۆرمەى هاوپێچە بەشێوەى ئۆنلاین لە ماوەی حەوت رۆژدا لە ئەمڕۆدا پڕبکاتەوە.
بیروڕا


