کوردستانی

لە خەلەكان ئامادەكاری بۆ قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نەمام دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە خەلەكان ئامادەكاری بۆ قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نەمام دەستیپێكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 1ی 2023 لە سنوری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان لەلایەن تیمەكانەوە دەستكرا بەگرتنەبەری رێوشوێنەكانی ئامادەكردنی زەوی بۆ چاندن و زیادكردنی رووبەری دارستان، كەبڕیارە بەپێی تایبەتمەندی ناوچەكە و كەشوهەوا نەمامی پێویست و گونجاویان بۆ دابین بكرێت. 

لەوبارەیەوە تەها سلێمان، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان روونیكردووەتەوە "لەسنورەكەیان روبەرێك زەوی دارستانی بونی هەیە كە پێویستی بەوەیە سەوزبكرێت و بكرێتە دارستان، ئەوەش بەسود وەرگرتن لەدەستی كاری ناوچەكەمان كارەكان رایی دەكەین".

لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەكان سوپاسی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ ئەم بڕیارە كە راستەوخۆ كاریگەریی دەبێت لەسەر پاراستنی ژینگەو زیادكردنی رووبەری دارستان و سەوزایی كەئەمەش هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی پیسبوونی ژینگە و ئاو و هەوا.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan