کوردستانی

بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایان بۆ سەر بەغدا ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی كردووە
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لە هەوڵەكان بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات بۆ سەر حكومەتی ناوەند و دەڵێت "نوسراو لە ئەنجومەنی وەزیران كراوە".

سەباح شێخ حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پارێزگای كەركوك رایگەیاندووە " پاش ئەوەی لە لایەن فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی عیراق یەكێك لەو خاڵە گرنگانەی جەختمان لەسەری كردەوە گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كەركوك و ئەو شوێنانەی كەوتونەتە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بوو بۆ سەر ناوەند بۆ ئەوەش داوای پێكهێنانی لیژنەیەك كراوە بۆ سەرپەرشتی كردنی پرۆسەكە".

باسی لەوەشكردووە "لە 26ی 12ی 2022 لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە بۆ پێكهێنانی لیژنەكە ئەوەش بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی گواستنەوەیان و جێبەجێكردنی رێكارەكان و گواستنەوەی میلاكەكانیان بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ".
    

ك م 
Qaiwan
Qaiwan