کوردستانی

پاڵپشتییە داراییەكانی پڕۆژە رۆشنبیری و هونەرییەكان تاوتوێ دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاڵپشتییە داراییەكانی پڕۆژە رۆشنبیری و هونەرییەكان تاوتوێ دەكرێن
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2023 ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەفدێكی یاوەری كۆبوونەوەو لە كۆبونەوەكەدا، پرسی هەماهەنگی و پاڵپشتی كردنی زیاتر و كارئاسانی و پاڵپشتی دارایی بۆ پڕۆژەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ ساڵی 2023 تاوتوێ كران.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری "جەختی لە پێشخستنی میكانیزمی راییكردنی كارەكان و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم سەرخستنی پڕۆژە رۆشنبیری و هونەریەكانی وەزارەتی رۆشنبیری كردەوە".

لەبەرامبەردا حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان  سوپاسی پشتیوانییەكانی وەزیری دارایی كرد كە هاوكاربووە لە پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانیان". 
لە كۆبوونەوەكە یەكێك لە گرنگترین پرسەكانی گفتوگۆی لەسەر كرا، چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانە بوو كە لە رووی داراییەوە دێنە بەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.

لە كۆتاییدا ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنیدا هاوكاریانبێت لەسەر خستنی پڕۆژەكان و جەختی لە كەمكردنەوەی رۆتین لە راییكردنی كارەكان كردەوە و هەردولا بڕیاری پێویستیان لەو بارەیەوە دا.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan