کوردستانی
کەمال بورکای: تورکیا رێگە نادات کورد خۆی بەڕێوەببات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسەر و سیاسەتمەدارێکی باکووری کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە رۆژئاوا ئەنجامیداون، دۆخی ئەوێی بە تەواوەتی خراپتر کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات تورکیا رێگە نادات کورد خۆی بەڕێوەببات.
کەمال بورکای، نووسەر و سیاسەتمەدار بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە رۆژئاوا ئەنجامیداون، دۆخی ئەوێی بە تەواوەتی خراپتر کردووە، تورکیا مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە سوریا بکات".
ئاماژەی بەوەکرد "پێویستە تورکیا یارمەتی سوریا بدات بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و دیموکراسی لە سوریا. ئەم هێرشانەی تورکیا هیچ چارەسەرێک بۆ سوریا ناهێنن. بۆ نموونە کاتێک تورکیا چووە ناو عەفرین، دۆخی عەفرین خراپتر بوو. کورد لەوێ نەمان بەهۆی کوشتنکارییەکان، بۆیە سیاسەتێکی لەو شێوەیە هیچ چارەسەرێک ناهێنێتە ئاراوە".
کەمال بورکای ئەوەشی خستووەتەڕوو "تورکیا لە لایەک بە کورد دەڵێت برای ئێمەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە رێگە نادات کورد خۆی بەڕێوەببات".
لە ساڵی 2016ەوە تورکیا سێ ئۆپەراسیۆنی لە باکوری سوریا ئەنجام داوە کە زۆربەی جار هێزەکانی سوریای دیموکراتی تیادا کردووەتە ئامانج.
س،ر

بیروڕا