کوردستانی

لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانە بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی دووەم و سبەینێ پێنجشەممە 5ی کانونی دووەمی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆڵێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ هاتنى بارستە هەوایەکى سارد ,کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تا رۆژى پێنج شەممە بەردەوام دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 4 بۆ 19 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت بەگشتى، بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەهۆى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد، پلەكانی گەرما لەنێوان 12 بۆ 18 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan