کوردستانی

بڕیارێکی حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی حکومەتی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لێپرسراوی هۆبەی هونەری لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت بڕیاری بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد دوای بەهەمیشەیی کردنیان مووچەکانیشیان زیاد دەکات.

بۆتان شێركۆ، لێپرسراوی هۆبەی هونەری لە ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئێمە دوو جۆر گرێبەستمان هەیە گرێبەستی بەکاربردن و گرێبەستی هەڵبژاردن، ئەوەی گرێبەستی هەڵبژاردنی هەبووە و گرێبەستەی تەواو بووە لە دوای هەڵبژاردن و بڕیارەکە نایگرێتەوە. بڕیارەکە ئەوانی دیکە هەمووی دەگرێتەوە لە لقەکەی ئێمە نزیکەی 100 کارمەند سوودمەنددەبن".

ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارەکە دراوە و لە بەغدا دەست بە رێکارەکانی جێبەجێکردنی دەکرێت، هەروەها لەگەڵ بە هەمیشەیی بوونی ئەم فەرمانبەرانە بڕی مووچەکانیشیان زیاد دەکات".

لە مانگی رابردوودا پێش هاتنی ساڵی نوێ وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر بڕیاری بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کرد.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan