کوردستانی
کوڕێک بەهۆی ئەشکەنجەی باوکییەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای دوزخورماتوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە باوکێک لە کوڕەکەی دەدات و بەو هۆیەوە کوڕەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە گیانلەدەستدەدات.
عەمید حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە میدیاکانی راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی دووەمی 2023 لە ناحیەی ئامرلی پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بە دار و وایەر زۆر لە كوڕێكی خۆی دەدات، بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کوڕەکە لەدایکبووی ساڵی 2008 و ناوی (سەجاد زەین عابدە)، هێزەكانی پۆلیس دەستییان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س،ر

بیروڕا